کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "ئیبراهیم حەسەنزادە" ئەندامی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

12:53 - 7 خەزەڵوەر 2720

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "ئیبراهیم حەسەنزادە"، خەڵکی گوندی "گارانە" لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایک بووە. هەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە وەکوو ئەندامێکی هەڵسووڕ و تێکۆشەر ئەرکە پێ ئەسپێردراوەکانی بەجێ گەیاندووە. بنەماڵەی کاک "ئیبراهیم" خاوەن چەندین شەهیدن کە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا خەباتیان کردووە. ناوبراو هەتا دواهەناسە بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان وەفادار مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "ئیبراهیم حەسەنزادە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.