کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "ئیسماعیل دەرویشی" کەسایەتیی ناوچەی شنۆ کۆچی دوایی کرد

10:28 - 7 رەزبەر 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بە ناوی کاک "ئیسماعیل دەرویشی" ناسراو بە "ئیسماعیلی خاڵ حاجی"، خەڵکی گوندی "ئیسلامییانـ"ـی ناوچەی شنۆ لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "ئیسماعیل" کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و نیشتمانپەروەر بووە و هەمیشە هەوڵی بۆ یەکڕیزی و تەبایی خەڵکی گوندەکەیانی داوە.

تەرمی کاک "ئیسماعیل دەرویشی" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.