کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "ئیسماعیل سووریی بەردیانی" پێشمەرگەی دێرین لە "سەڵماس" ماڵاوایی لە ژیان کرد

16:31 - 7 رەزبەر 2721

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەر کاک "ئیسماعیل سووریی بەردیانی" پێشمەرگەی دێرین بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک ''ئیسماعیل" ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی لە گوندی "بەردیان" سەر بە سەڵماس لەدایک بووە. بەشێک لە تەمەنی خۆی لە گوندی "بالوو" سەر بە شاری ورمێ نیشتەجێ بووە.

ناوبراو کاتێک لاو بووە و هێزەکانی ڕێژیمی داگیرکەری خومەینی هێرشیان کردووەتە سەر کوردستان، پەیوەست بووە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە.

کاک "ئیسماعیل" بۆ ماوەی سێ ساڵ لە هێزی "نحۆ"دا ئەرکی حیزبیی خۆی بەڕێوە بردووە. کەسێک بووە هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازەکەی وەفادار مایەوە و هیچ کات تەسلیمی ویستی دوژمن نەبوو.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستانی ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.