کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "ئەحمەد بەزلە" ئەندامی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

18:44 - 10 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک "ئەحمەد بەزلە" کوڕی حاجی "مرادڕەسووڵ بەزلە" خەڵکی گوندی "گەزگەسک" سەر بە پیرانشار، دوای تەمەنێکی سەربەرزانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و وەک کادری کۆمیتەی ناوچەی پیرانان کاری تەشکیلاتی حیزبی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە ئەنجام داوە.

کاک "ئەحمەد"، ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی گەڕایەوە نێوخۆی وڵات و لەوێشەوە وەکوو  ئەندامێکی حیزبی دێموکرات درێژەی بە چالاکییەکانی دا.

تەرمی ناوبراو لە گوندی "گەزگەسک" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو ئەندامە تێکۆشەرە دەکات و  خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.