ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "ئەردەڵان ئیوەری ئاشناک" ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی شاری "سەڵماس"، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک "ئەردەڵان" کوڕی "سەعید" و تەمەن ٣٣ ساڵە، ئەندامێکی دڵسۆز و چالاکی حیزبی دێموکرات بووە و هەتا سەر بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.
تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی نیشتمان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "ئەردەڵان" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.