کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاڵا بنەڕەتییەکان ڕێکۆردی هەڵکشانی نرخیان لە بازاڕدا هەیە

17:20 - 5 رەزبەر 2721

وەزارەتی "سەمت" لە نوێترین ئاماری خۆیدا ڕایگەیاندووە، نرخی جۆرەکانی برنجی نێوخۆیی لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ زیاتر لە ٤٣ لەسەد هەڵکشانی هەبووە، بەڵام لەنێوان جۆرەکانی "برنج، گۆشت و شەکر" نرخی شەکر لە هەمووان  زیاتر بەرز بووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی برنج لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دەمەقاڵێیەکی زۆر لەسەر کەمکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی وەرزی هاوردەکردنی برنج لەنێوان هاوردەکاراندا هەبووە.

بەڕێوەبەری شیرکەتی بازرگانیی ڕێژیم وتوویەتی، وشکساڵیی ٥٠ ساڵی ڕابردوو خەسارێکی زۆری بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، یەک لەوان برنج گەیاندووە و هەتا ئەو ڕادەیەی کە بەرهەمهێنانی برنجی نێوخۆیی نزیک بە ١٨ هەتا ١٩ لەسەد کەم بووەتەوە.