کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبخانە و مووزەیەکی کرمانجی لەنێو کوردەکانی خۆراساندا دادەمەزرێت

14:11 - 5 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: بە مەبەستی پەرەپێدانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی لەنێو کوردەکانی خۆراساندا، کتێبخانە و مووزەیەکی کرمانجی دادەمەزرێت.

ڕۆژی هەینی، ٤ی گەلاوێژ، ڕێوەڕەسمی کرانەوەی کتێبخانە و مووزەی کرمانجی، بە بەشداریی ''حەلیمە تەقیزادە''، هاوسەری مامۆستا ''کەلیموڵڵا تەوەحودی'' و هەروەها کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگیی کورد، بەڕێوەچوو.

"تەوەحودی" لە ساڵەکانی ڕابردوودا بە کۆکردنەوەی سەدان بەڵگەی کۆن، پیشەی دەستی و ئاسەواری مێژوویی کوردەکانی خۆراسان و پاراستنیان، خزمەتێکی گەورەی بە فەرهەنگ و شوناسی کورد لە خۆراساندا کردووە.

ناوبراو، لەنێو کوردەکانی خۆراساندا یەکەمین کەسە کە لەبارەی فەرهەنگ و مێژووی کوردەکانی خۆراسان دەستی داوەتە نووسین.

یەکێک لە گرینگترین بەرهەمەکانی ناوبراو، کتێبی ''کۆچی مێژوویی کوردەکانە بۆ خۆراسان'' کە لە حەوت بەرگدا لە چاپ دراوە.

کوردەکانی خۆراسان چەندین ساڵە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە سەرکوت دەکرێن و بە هەموو شێوازێک هێرشی فەرهەنگیی لەسەر کراوە.