کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی "بنەما ڕاوێژکارییەکانی پێش هاوسەرگیری" چاپ و بڵاو کرایەوە

18:13 - 15 خەرمانان 2721

"حافێز سەبزە" کتێبی "بنەما ڕاوێژکارییەکانی پێش هاوسەرگیری" بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕایەوە.

ئەم کتێبە پێک هاتوە لە ١٩٨ لاپەڕه و لەلایەن کتێبخانەی هەژار موکریانی لە هەڵەبجەی شەهید چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

وەرگێڕی ئەو کتێبە باسی لەوە کردووە: "هەستی بەر پرسیاریەتی لەهەمبەر و کورد و کوردستان پاڵنەرێکی بەهێزی هزری و دەروونیم بون تا قۆڵی لێهەڵماڵم و دەست بە خوێندنەوە و وەرگێڕان بکەم، بۆ ئەم مەبەستەش بواری دەروونناسیم هەڵبژارد و ماوەی ١٠ ساڵێکە لەم بوارەدا کار دەکەم و دوو پەرتووکم وەرگێڕاوەتە سەر زمانی شیرینی کوردی".

بایەخ و ئامانجی ئەم پەرتووکە ئەوەیە باس لە هەڵسەنگاندن و مامەڵەکردن لەگەڵ کەسایەتیی تاک، چۆنیەتیی ڕاوێژی پسپۆرانەی ڕاوێژکار لەگەڵ ڕاوێژخواز، پێناسەی ڕاوێژکاری، چۆنیەتیی کەسایەتیی تاک و هەڵسوکەوتکردن لەگەڵی، نمونەی کێشە و ئاریشەکان، چۆنییەتیی چارەسەرکردنی ئاریشەکان، سازدانەو ەو شیرازە بەخشینێکی پسپۆڕانە بە تاک یا کوڕ و کچی ڕاوێژخواز دەکات.

گرنیگی ئەم پەرتووکە ئەوەیە تاکی کوردی بەش مەینەت لە هەمبەر داگیرکرانی نیشتمانەکەی، بە کۆمەڵ کوژرانی لەلایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە و ماڵ کاولی و ئاوارەیی هەروەها چەندین جار بەجێهێشتنی زێد و ماڵەکەی، قەت نەیپەرژاوەتە سەر بابەتێکی گرینگی وەک پەروەردەی دەروونی و دەروون تەندروستی خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی.   لێرەدا خێزان وەک گرینگترین یەکەی پێکهێنەری کۆمەڵگا و لانکەی پەروەردەکردنی پڕ بایەخ و جێی هەڵوێستە لەسەر کردنە.

"حافیز سەبزە" ساڵی ١٣٥٢ی هەتاوی لە شاری  "نۆدشە" لەدایک بووە.