کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی "بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا" وەرگێڕدرایەوە سەر زمانی کوردی

12:01 - 16 بانەمەڕ 2720

نووسەرێکی کوردی خەڵکی بۆکان، کتێبی "بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا"ی کە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە چاپ دراوە، وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی.

"لەیلا ساڵحی"، نووسەر، مێژووزان، لێکۆڵەر، شاعیر و مامۆستای قوتابخانەکانی بۆکان، کتێبی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆرۆنای کە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نووسراوە، وەرگێڕاوەتەوە بۆ سەر زمانی کوردی.

ئەو نووسەرە کوردە، کۆمەڵێک بەرهەم و تیکۆشانی بەرچاوی لە خزمەتکردن بە زمانی کوردیدا هەیە.

بەرهەمەکانی "لەیلا ساڵحی" کە تا ئێستا بڵاو بوونەتەوە بریتین لە: "ماسی كۆلكە‌ زێڕینە‌، چیرۆكی منداڵان؛ كایە‌ بە‌ قامكە‌كان، شێعری منداڵان؛ ڕاوی ئە‌ستێرە‌، شێعری منداڵان؛ تۆپی مانگ، شێعری منداڵان؛ بە‌سە‌رھاتی فیلێكی خە‌مبار، چیرۆكی منداڵان".

هەروەها ناوبراو توێژینەوەیەکی تێر و تەسەلی لەسەر شێعری ژنان بە ناوی "شێعری ژنانی جیھان" لە‌ ٥٠٠ لاپە‌ڕە‌دا هەیە کە تا ئێستا دوو جار چاپ بووە‌.

"ساڵحی" كە‌سی یە‌كە‌می توێژینە‌وە‌ لە‌ یە‌كە‌مین كۆنگرە‌ی نێونە‌تە‌وە‌یی توێژینە‌وە‌ی مێژووناسیی زانكۆی "بێھێشتیـ"ـی تاران و براوەی خە‌ڵاتی یە‌كە‌می برە‌ودان بە‌ كتێبخوێندنە‌وە‌ لە‌ ئاستی ئێراندا لە‌لایە‌ن تۆڕی "مۆرەوێجانی كێتابخانی ئێرانـ"ـە.

ناوبراو هەروەها توێژە‌ری بواری مێژووی كورد لە‌ سە‌ردە‌می سە‌فە‌وییە‌دایە.