کوردستان میدیا: کتێبی "خەونی کوردستان"، پاش پێداچوونەوەی دووبارەی نووسەرەکەی، چاپ و بڵاو کرایەوە.
کتێبی "خەونی کوردستان"، لە نووسینی "کارۆل پرۆنهۆبێر"، پاش پێداچوونەوەی دووبارە، لە ئامریکادا، بە بۆنەی ساڵیادی تێرۆری شەهید دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو"، لە ٢٢ی پووشپەڕدا، چاپ و بڵاو کرایەوە.
بابەتی ئەو کتێبە پێک هاتووە لە ژیان و بەسەرهاتی دوکتور قاسملوو، کە نووسەری ئەو کتێبە وەک ڕێزێک لە یادی ئەو گەورە پیاوە، پاش پێداچوونەوەی دووبارە، ئەو کتێبەی ڕەوانەی بازاڕ کردەوە.
عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو له شه‌وی یه‌لدای ساڵی ١٣٠٩ی هه‌تاوی، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی مڵکداری ده‌وڵه‌مه‌ند و له یه‌کێک له گونده‌کانی سه‌ر به شاری ورمێ، چاوی به ژیان هه‌ڵێنا.
هاوڕێی تێکۆشه‌ر، مامۆستا و ڕێبه‌ر، دوکتور عه‌بدوڵـڕه‌حمان قاسملوو، ڕێکه‌وتی ٢٢ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٨، له کاتێکدا که بۆ چاره‌سه‌ریی ئاشتییانه‌ی پرسی کورد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له دیپلۆمات تێرۆریستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له ڤییه‌ن وتووێژی ده‌کرد، له‌گه‌ڵ هاوڕێی تێکۆشه‌ر کاک "عه‌بدوڵڵا قادریئازهر"، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکرات، به‌ده‌ستی نوێنه‌رانی ڕێژیمی ئیسلامی شه‌هید کرا.
له‌م تێرۆره ناجوانمێرانه‌یه‌دا، دوکتور "فازڵ ڕه‌سووڵ"، کوردی باشووری کوردستان و مامۆستای زانکۆ له ڤییه‌ن، به ده‌ستی تێرۆریسته‌کان شه‌هید کرا.