کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی "دیرۆکی شاراوە" چاپ کرا

11:41 - 2 جۆزەردان 2720

کتێبی "دیرۆکی شاراوە"  (Dîrokeke Veşartî) کە باس لە بەشێک لە دیرۆکی باکووری کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەو کتێبە لەلایەن "عەلی مونەزەمی" ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نووسراوە.

نووسەر ئەم کتێبەی پێشکەش کردووە بە هەموو تێکۆشەران و خەباتکارانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاریی کوردستان کردووە.

ئەو کتێبە لە هەولێر پێتەختی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چاپ کراوە و نووسەر ئەو کتێبەی وەک خەڵات پێشکەش بە "ڕاسانی ڕۆژهەڵات" و پارەی فرۆشی ئەو کتێبەشی بۆ خزمەت بە شۆڕش تەرخان کردووە.