کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی "سنە لە شووقەی ٨٩دا" بەرهەمی "زەینەب یووسفی" چاپ و بڵاو کرایەوە

17:04 - 16 خەزەڵوەر 2721

کتێبی "سنە لە شووقەی ٨٩دا" لە نووسینی نووسەر و ڕۆژنامەوانی سنەیی "زەینەب یووسفی" لە کوردستانی ڕۆژهەڵات چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەو کتێبە لە ١٤چیرۆک پێک هاتووە و سەرجەم ١١٨ لاپەڕەی لەخۆ گرتووە.

"زەینەب یووسفی" لە شاری سنە لەدایک بووە. ناوبراو خوێندکاری کارناسیی باڵای زمان و وێژەی فارسییە. هەروەها لە زۆربەی ڕۆژنامە و گوڤارەکانی کوردی بابەتی ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی بڵاو کردووەتەوە.