کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی "سیاسەتی کورد لە ئێران" چاپ و بڵاو کرایەوە

10:22 - 21 رەزبەر 2721

کتێبی "سیاسەتی کورد لە ئێران" لە نووسینی دوکتور "ئالان حەسەنیان" ئەندامی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران و مامۆستای زانکۆی "ئێگزێتر" لە "بریتانیا"، چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەو کتێبە باسکردنە لە حەوت دەیە بزووتنەوەی کورد لە ئێراندا و شیکارییەکی گشتگیر و ڕەخنەگرانەیە لە بەسیاسیبوونی هەستی نەتەوەیی لەنێو ئێراندا. هەروەها ئەو کتێبەی دێهەوێت سازبوون و گەشەی پەیوەندییەکانی ئەو بزووتنەوەیە لەگەڵ گرووپە کوردەکانی نێو عێراق پیشان بدات.

دوکتور "حەسەنیان" لەو کتێبەدا بە سەرنجدان بە پەیوەندییەکانی دەوڵەتی ناوەندی - کورد لە ڕێگەی ئەو ڕووداوانەی کە لە ناوچە گوندییە دوورەدەستەکان و لە شارەکاندا ڕوو دەدەن، دەیهەوێت شیکاریی لایەنە ناسیۆنالیستی و غەیرە ناسیۆنالیستییەکانی سیاسەت و مێژووی کورد بخاتە ڕوو.

ناوبراو لەو کتێبەدا دەیهەوێت لە ڕێگەی شیکاریی کارتێکەریی کورد لە مەودای نێوان سنوورەکاندا، لێکۆڵینەوەی پێگەیشتنی ناسیۆنالیزمی کورد بخاتە بەردەست.

"حەسەنیان" بۆ وەجووڵەخستنی بزووتنەوەی کوردی و لایەنە جیاجیاکانی کردەوەی بەکۆمەڵ و شۆڕش، سەرنجێکی تایبەتی هەیە کە بکەرە کۆمەڵایەتییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و حیزبە سیاسییەکانی کورد لە ئێران لە قۆناغە جیاوازەکانی بزووتنەوەکەدا دەوری تێدا دەبینن.

حەسەنیان" پیشانی دەدات کە چۆن بزووتنەوەی ناسیۆنالیستیی ئێتنیکیی کورد لە ئێران بەرهەمی سیاسەتی هەڵاواردنە کە یەک لە دوای یەک لەلایەن ڕێژیمەکانی ئێرانەوە لە ئاست جڤاکە غەیرە فارس و غەیرە شیعەکانەوە، بەتایبەت لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا، جێبەجێ دەکرێت.

ئەو کتێبە لەلایەن چاپەمەنیی "کمبریج" چاپ کراوە.

"ئالان حەسەنیان" لە هەنووکەدا مامۆستای زانکۆی "ئێگزێتر"ه و سەرقاڵی وانەوتنەوە لە زانکۆیەیە.