کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی شێعری \"شەڵەم\" لە شاری ئیلام چاپ و بڵاو کرایەوە

13:37 - 9 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: کتێبی شێعری شەڵەم، گوفتگوو وەردشای کوەیل لە بەرهەمەکانی دوکتور ئیرەج خالسی، چاپ و بڵاو کرایەوە.
کانوونی فەرهەنگی هانا لە شاری ئیلام ئەرکی روونوێنی ئەو بەرهەمە شێعرییەی وەئەستۆ گرتووە و ئەو کتێبە زیاتر لە یەک هەزار بەیتی کوردی لە قەوارەی مەسنەویدا لەخۆ گرتووە.
بەشی راگەیاندنی کانوونی فەرهەنگیی هانا بڵاوی کردەوە، شەڵەم جۆرێک رۆمانی کوردییە، کە بەبێ روانینێکی بەرتەسکانە، توانیویەتی بەشێکی زۆر لە وشەکارامەکانی شێوەزاری لەکی زیندوو رابگرێت و بۆ نەوەی ئەمڕۆی بگوازێتەوە.
دوکتور ئیرەج بێجگە لەو کۆمەڵە شێعرە کۆمەڵێک بەرهەمی دیکەشی وەکوو شاهین و داڵ، گورگ و گەماڵ، بومیاران، گوڵە جار و دویە تەلەژن پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کردووە.
ئەنجومەنی ئەدەبی ــ فەرهەنگیی هانا ساڵی ١٣٨٧ لەلایەن زاهیر سارایی، جەلیل سەفەر بەیگی، فەرهاد شاهمورادیان و نوور موراد رەزایی لە شاری ئیلام دامەزراوە.
ئەو ئەنجومەنە لە حاڵی حازردا ٥ هەتا ٦٠ ئەندامی هەمیشەیی و زیاتر لە ٢٠٠ ئەندامی کاتیی هەیە.