کتێبی شێعری "ژژووخان" لە بەرهەمی هونەرمەندێکی ئیلام لەلایەن وەشانگەی "باشوور"ەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.
کۆمەڵە شێعری کوردیی "ژژوو خان" لە نووسینی "محەممەد مورادی نساری" و بە نیگارکێشیی "ئامێنە پوورخەلیل" لەلایەن وەشانگەی "باشوور"ەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.
"ژژوو خان" یەکەمین کتێبی بڵاوکراوی "محەممەد مورادی نساری" بۆ منداڵانە کە پێکهاتووە لە ٧ شێعر بۆ منداڵانی ئاستی تەمەنیی "ب" و لە چوارچێوەی مەسنەویدا وتراوەتەوە.
"محەممەد مورادیی نساری"، لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی لە شاری ئیلامە و لە شاعیران و وەشانگەرانی باشووری کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و تا ئێستا ١٣ کتێبی لە بواری شێعری فارسی و کوردی و وەرگێڕاندا، چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
وەشانگەی باشوور کتێبی "ژژوو خانـ"ـی بە پەڕاونیگاریی "محەممەد ئەمین ئەحمەد بەیگیی قەجەر" لە ١٦ لاپەڕەی خشتی و تەواو ڕەنگدا لە چاپ داوە.