کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی "شێعرەکانم" بڵاو کرایەوە

13:31 - 18 خەرمانان 2720

بەشێک لە بەرهەمەکانی شەهیدێکی کوردستان لە ژێر ناوی "شێعرەکانم" چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەشێک لە بەرهەمەکانی شەهیدێکی کوردستان لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆمیتە شارستانی مەریوان، لەلایەن "کامیل مەلەکی" چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەشێک لە بەرهەم و شێعرەکانی هونەرمەند ئەمجەد مەلایی ناسراو بە مامۆستا کۆڵنەدەر، کە لەلایەن کامیل مەلەکی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کتێبێکدا بە ناوی "شێعرەکانم" کۆ کراوەتەوە، چاپ و بڵاو کرایەوە.

کامیل مەلەکی، چەند ساڵە خەریکی کۆکردنەوەی شێعرەکانی مامۆستا کۆڵنەدەرە و ماندووبوونێکی زۆری پێوە کێشاوە.

هونەرمەند ئەمجەد مەلایی، ناسراو بە "مامۆستا کۆڵنەدەر"، شەهیدی کوردستان و پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شاعیر، نگارکێش و شانۆکار، خەڵکی ئاوایی "جانەوەرە" سەربە شارستانی مەریوانه.

ناوبراو ساڵی ١٣۵٠ی هەتاوی لەدایک بووە و لە ٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٧۶ی هەتاوی، لە شاری سلێمانیی باشووری کوردستان، لەگەڵ پێشمەرگەیەکی دیکە بە ناوی "غالب عەلیزادە" کەوتنە بەر پەلاماری تیمە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران و شەهید کران.