کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی "لە خۆڵەمێشی خۆمان هەڵدەستینەوە" چاپ و بڵاو کرایەوە

10:47 - 16 بەفرانبار 2720

یەکێک لەو کچانەی کە لە ڕوودای ئاگرکەوتنەوەی قوتابخانەی "شیناوێ" بەشێک لە جەستەی سووتا، کتێبێکی چاپ و بڵاو کردەوە.

"ئەسرین مەعرووفی" یەکێک لە قوربانییانی قوتابخانەی شیناوێ، کتێبێکی لەژێر ناوی "لە خۆڵەمێشی خۆمان هەڵدەستینەوە" (از خاکستر خود برمی‌خیزیم) نووسیوە.

ئەو کتێبە ٤٨ ڵاپەڕەییە لەلایەن چاپەمەنیی "ڕۆنیکا" چاپ و بڵاو کراوە و باس لە چۆنیەتیی ئاگرکەوتنەوەکە و ڕۆژە ناخۆشەکانی دوای ڕووداوەکە و هەروەها گلەیی و گازندەی بنەماڵەکانیان لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دەکات.

لە ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی قوتابخانەی "شیناوێ" لە پیرانشار ئاگری گرت و لە ئاکامدا ٢ کچ گیانیان لەدەست دا و چەندین کچی دیکەش بەشیکی زۆری جەستەیان لە ئاگردا سووتا.