کتێبی "مەم و زین" لەلایەن نووسەری کورد"نامیق هەورامی" بە زاراوەی هەورامی لە چاپ درا.
ناوەرۆکی ئەم کتێبە باس لە چیرۆکی بەناوبانگ و گرینگی "مەم و زین" دەکات.
پێشتر کتێبی مەم و زین بە دوو زمانی ئاڵمانی و ئینگلیزی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
مەم و زین بەرهەمی ناوازەی شاعیری بە ناوبانگی کورد "ئەحمەدی خانیـ"ـیه.
ئەو بەرهەمە لەلایەن "فەریاد فازڵ عومەر" و ناوەندی لێکۆڵینەوەی کورد لە بێرلین کراوەتە به زمانی ئاڵمانی.
"مەم و زین" چیرۆکی ئەویندارانەی کوڕێک بە ناوی "مەم "و کچێک بە ناوی "زینـ"ـه.
چیرۆکی مەم وزین بۆ یەکەمجار ساڵی ١٩١٩ی زایینی لە ئیستانبوڵ چاپ کرا.
"ئەحمەدی خانی" چەندین بەرهەمی دیکەی هەیە کە بریتین لە "عەقیدەیا ئیمانێ"، بە پەخشان وهۆنراوە سەبارەت بە پێنج کۆڵەکەی ئیمان لە ئیسلامدا نووسراوە و ساڵی ٢٠٠٠ لە سوئید چاپ کراوە.
نامیق هەورامی نووسەر و چالاکی فەرهەنگی کوردستانی باشوورە کە چەندین بەرهەمی ئەدەبیی هەیە.