کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٨ کتێبی "وەحید کەماڵی" بە زمانی کوردی و فارسی لە چاپ دران

11:49 - 17 خەزەڵوەر 2721

هەشت کتێبی نوێی "وەحید کەماڵی" شاعیر و نووسەری خەڵکی "ئیلام"، بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ کراون.

دیوانی شێعری ناوبراو بە "زاراوەی خواروو"ی زمانی کوردی و زمانی فارسی چاپ کراوە.

هاوکات چوار بەرگ کتێب لە بواری ئەدەبیاتی منداڵان بە زاراوەی خوارووی زمانی کوردی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

کتێبە لە چاپ‌دراوەکانی "وەحید کەماڵی" بریتیین لە: " ئابی، زەرد، سورەتی سێ ڕەنگی نیگای تۆ" بە زمانی فارسی و لەسەر شێوەی سپید وتراوە.

دیوانی شێعری "زڵاڵ" بە "زاراوەی خواروو" بە زمانی کوردی.

وەرگێڕانی دیوانی شێعری "کوهبونگ" بەرهەمی " حوسێن حوسێن زادە ڕەهدار" لە زاراوەی لوڕیی بەختیاری بۆ زاراوەی سۆرانی.

دیوانی شێعری "نیاز" بە زمانی فارسی.

 هەروەها چەند چیرۆکی منداڵانە بریتییە لە "ژن باوگ"، "خوین نیە خەفی"، "کەم بژی کەڵ بژی"، "مەردی و نامەردی" بە "زاراوەی خواروو"ی زمانی کوردی بڵاو کراونەتەوە.

تێچووی لەچاپدان و بڵاو کردنەوەی ئەو بەرهەمانە لەلایەن "وەحید کەماڵی" و بە پشتیوانیی ماڵیی هونەرمەند "سامڕەند سەرزلی" دابین کراوە.