کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی "چەمەڕاو وەشەسیایی" چاپ و بڵاو کرایەوە

10:57 - 30 رەزبەر 2720

کتێبی"چەمەڕاو وەشەسیایی" پێنجەمین بەرهەمی "هومایون محەممەدنژاد" نووسەر و شاعیری کورد چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەو کتێبە بە زمانی "کوردیی هەورامی" نووسراوە و لەلایەن وشانگەی "زایەڵە" لە مەریوان چاپ کراوە.

ئەو کتێبە شێعرییە ٥٤ لاپەڕەیە و لە ماوەی دوو ساڵدا نووسراوە. شێعرەکانی ئەو کتێبە باس لە بابەتەکانی وەک خۆشەویستی، سروشت، کۆمەڵگە و فەرهەنگ دەکات.

"هومایون محەممەدنژاد" خاوەنی چەندین بەرهەمە بە ناوەکانی: "یانە و خەما، وەسیەت پەی مەزهەری، کناچێ نەتەرسە و سەفەرەکێ گالیوێری".