
کتێبی "ڕشتەی کوردەواری" یان مەلای مەزبوورە لەلایەن نووسەرێکی مەریوانی چاپ کرا و خرایە بەر دیدی خوێنەرانی و ئۆگرانی کتێبی کوردی.
نووسەر و کۆکەرەوەی ئەو کتێبە "عوسمان سەمەدی" ناسراو بە "عوسمان کتێبخانە"یە.
ئەو کتێبە بە دروشمی "پێگەیاندن و شادکردنی خەڵک خزمەتێکی گەوریە" کەوتووەتە بەر دەستی خوێنەران و ئۆگرانی زمانی کوردی بە تایبەت بەردەنگانی "مەلای مەزبوورە.
ناوەرۆکی کتێبەکە قسەی خۆش و بەسەرهاتی پێکەنیهێنەرە و ٥١٢ لاپەڕەی لەخۆ گرتووە.
ئەو کتێبە لەلایەن ناوەندەی "ئامیار" لە شاری سنە چاپ کراوە و هەنووکە لە کتێبفرۆشییەکانی شاری مەریوان و شارەکانی دیکەی پارێزگای سنە دەست دەکەوێت.