کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی "ڕۆیای دەوڵەتی مەهاباد هەتا هەولێر، کوردستانی ئێران" بڵاو کرایەوە

12:42 - 13 جۆزەردان 2720

"مەسعوود محەممەد" که یەکێک لە نووسەرانی کورد بە زمانی عەرەبی کتێبێکی لەبارەی ڕێبەرانی نەتەوەی کورد و هەروەها شۆڕشی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بڵاو کردووەتەوە.

نووسەری ئەو کتێبە باس لە ڕێبەرانی کورد وەک "قازی محەممەد، دامەزرێنەری کۆماری کوردستان، دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی" کردووە.

نووسەر لەو کتێبەدا باس لەوە دەکات کە چۆن ڕێبەرانی نەتەوەی کورد لەوانە "دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی" بە دەستی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران تێرۆر کراون.

"مەسعوود محەممەد" باسی لەوە کردووە ڕێژیمی ئێران ترسێکی زۆری لە خەڵكی خۆی هەیە و من لە سەر ئەو باوەڕەم کە خەڵكی ئێران شایستەی ئازادی و ژیانێکی سەربەستانەن.