کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی ڕەوتی خوداناسی لەمێژوودا چاپ و بڵاو کرایەوە

12:55 - 3 گەلاوێژ 2721

کتێبی "ڕەوتی خوداناسی لە مێژوودا" بە نووسینی دوکتور "حوسێن خەلیقی" لەسەر مێژووی کۆن و نوێی شارستانییەتی مرۆڤ لە کولتووری جۆراوجۆر و شارستانییەتی نەتەوە و قەومە جۆراوجۆرەکاندا چاپ و بڵاو کرایەوە.

 نووسەر لەم کتێبەدا باس لەوە دەکات: “زۆر دەمێک بوو وەک بابەتێکی فەلسەفی، ئەو پرسیارە لە بیرمدا دەهات و دەچوو کە گەلۆ مرۆڤی سەرەتایی بێ گەیشتن بە پلەی تێڕامان و بیرکردنەوە و بێ چەکەرەکردنی هۆشی، چلۆن لە بوونەوەر یان چەند بوونەوەر کە بە تواناتر لە خۆی بن و شوێن لەسـەر چارەنووسی دابنێن، بیری کردووەتەوە و لە چ بنەمایکەوە دەستی پێکردووە".

دوکتور "خەلیقی" باسی لەوە کردووە بۆ وڵامدانەوە بەم پرسیارە، لەم نووسراوەدا، تێکۆشاوم، لاپەڕەکانی مێژووی کۆن و نوێی شارستانیەتی مرۆڤ هەڵدەمەوە و لە فەرهەنگی جۆراوجۆر و شارستانییەتی نەتەوە و قەومە جۆراوجۆرەکاندا بەپێی توانا بکۆڵمەوە و ڕەوتی بیرکردنەوە لە بوونەوەری بەرز و بەتوانا و شیاوی بەندەگی و قوربانی بخەمە بەر چاوی خوێنەر".

ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە: "لەشەس شارستانییەت یان ئیمپراتووریی کۆندا وەک میسر، ڕۆم، یونان، چین، ژاپۆن، ڕووس، میدیا و ئاشوور" و هەروەها لە مەڵبەندی دینە "ئیبراهیمـ"ـییەکاندا، بە چڕی ئەم ڕەوتە دەبیندرێ و منیش، بە کەڵک وەرگرتن، لەو شێوە بیرکردنەوە و خوداسازی و خوداناسیانە، ئەم نووسراوەم ئامادە کردووە هەتا نەتخوێندووەتەوە، تکایە لەبارەی دادوەری مەکە".

دوکتور "خەلیقی" دوکتورای لەبواری ئیلاهاتدا هەیە و لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێیە.

ناوبراو ئەندامی پێشووی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.