"ئەمیر حەقیقی" وەرگێڕێکی خەڵکی بۆکان کتێبی "کورد لە دیدی ڕۆژهەڵاتناسەکانەوە" بە زمانی فارسی وەرگێڕایەوە.
ئەو کتێبە لە ٣٥٣ لاپەڕەدا بە شکڵی "قەتعە وەزیری" لەلایەن وەشانگەی "ئومید" لە تاران چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
هەروەها ئەو کتێبە لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە کتێبخانەکانی "گزینگ" لە مەهاباد و "موکریان و کەریمیی جەوان" لە بۆکان خراوەتە بەر دیدی خوێنەران.
کتێبی ""کورد لە دیدی ڕۆژهەڵاتناسەکانەوە" لەلایەن دوکتور "فەرهاد پیرباڵ" نووسەر و شاعیری ناوداری کورد نووسراوە.
ئەو کتێبە هەوڵدانێکە بۆ تێگەیشتن لە دیدی کوردناسە ڕۆژئاواییەکان لەبارەی کوردستان و نەتەوەی کورد.
"پیرباڵ" لەبارەی ئەو کتێبە نووسیویەتی: "ئەو کتێبە کەرەستەیەکە بۆ ئەو ڕووناکبیر و مێژوونووسانەی دەیانهەوێ مێژووی کوردناسی بنووسنەوە؛ یان بیروبۆچوونی فەلسەفی و سیاسی و ڕووناکبیرانە لەمبارە هەڵبگۆزن".