کوردستان میدیا: نووسەرێکی ئیتالیایی، کتێبێک لەژێر ناوی "یادگارییەکانی کوردستان" چاپ و بڵاو دەکاتەوە، کە تێیدا باسی لە خەبات و خۆڕاگرییەکانی نەتەوەی کورد کردووە.
"ئۆجنیۆ گرۆسۆ"، نووسەری ئیتالیایی، لە "نووسەری یەکشەممە"، كتێبكێكی به ناوی "یادگارییه‌كانی كوردستان"، له كۆمه‌ڵه‌ی ماگازین "فۆتۆگرافیك"، له شاری ناپۆلی ئیتاڵیا بڵاو دەکاتەوە. نووسەری ئەو کتێبە باسی لەوە کردووە، ماوه‌یه‌كی زۆره گه‌لی كورد له‌بیر كراوه، به‌ڵام دوای هاتنی شه‌ڕی داعش له سووریە و عێراق جارێكی تر كه‌وته‌وه سه‌ر زاری هه‌مووان، كورده‌كان پێكهاته‌یه‌كن هەتا ئێسته نه‌یانتوانیوه ببنه ده‌وڵه‌ت و به‌سه‌ر وڵاتانی توركیه، عێراق، ئێران و سووریە دابه‌ش كراون.
ئۆجنیۆ گرۆسۆ نووسه‌ری كتێبه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌وان له هه‌ندێ كات هه‌وڵی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان داوه، یه‌كێك له‌و هه‌وڵانه‌ش دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له مەهاباد بووە، کە ماوەی ١١ مانگ حکوومەتی کردووە.
ناوبراو لە کتێبەکەیدا، باسی لە ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان کردووە، کە هەوڵی نەتەوەی کورد بووە بۆ ئەوەی کە ببێتە خاوەن دەوڵەتی خۆیان.
ئۆجینۆ گرۆسۆ، لە بارەی كتێبهكهیەوە دەڵێت: "ئەو کتێبە باس له ناسنامه‌ی كوردستانی، دۆخی سیاسی و ئابووری و خه‌باتی چه‌كداری و ئایین و كولتووری كوردی" ده‌كات.
نووسه‌ری یه‌كشه‌ممە، به‌رنامه‌یه‌كی به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵه‌ی ماگه‌زین فۆتۆگرافیكه، كه هه‌ر یهكشهممەیەک نووسه‌رێک بانگهێشت ده‌كه‌ن و لەسەر کتێبەکەی وتووێژی له‌گه‌ڵ دەکەن.