کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبێک لەبارەی کۆمەڵناسیی سیاسیی "ژێ.کاف" چاپ و بڵاو کرایەوە

17:35 - 14 بانەمەڕ 2720

کتێبی کۆمەڵناسیی سیاسیی حیزبی کۆمەڵەی ژیانەی کوردستان "ژێ.کاف" (کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان) چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەو کتێبە لەلایەن دوکتور "ئەمیر سەجادی" نووسراوە و وەشانگەی "مادیار" چاپی کردووە.

ناورۆکی ئەو کتێبە مێژووییە، باس لە مێژووی ناسیۆناڵیزمی کورد دەکات.

لەو کتێبەدا باس لەوە کراوە، دامەزرانی کۆمەڵەی "ژێ.کاف" لە ساڵەکانی سەرەتای دەیەی ٢٠ی هەتاوی، ڕەنگدانەوەی بیچمگرتنی گوتاری ناسیۆناڵیزمێکی تایبەت بە کوردەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بووە.

ئەو کتێبە خوێندەوە لەسەر "ڕیشەناسی، خوێندنەوەی ڕیشەکان و چۆنیەتیی لەدایکبوون و درێژەی ئیدەی نەتەوەگەرایی لەسەر بنەمای نەتەوە لەنێو کوردەکانی ئێران" دەکات.

کۆمەڵناسیی سیاسی وەک بنەمای شرۆڤەی بەرەنگاربوونەوەی کوردەکان لەگەڵ نیزامی سیاسیی پەهلەویی یەکەم، ڕوانگەی سەرەکیی ئەو کتێبە پێک دەێنێت.