کتێبی "ئاگر بەڵایە" کە کتێبێکی فێرکاری کولتووریی شاری و ژینگەییە بە پاڵپشتیی ڕێکخراوی ژینگەی "ژیوای پاوە" و بە نووسەریی "مریەم محەممەد کەریمی" لە ٣ هەزار بەرگدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
ناوەرۆکی کتێبی "ئاگر بەڵایە" ھەڵگری شێعری منداڵانەیە کە بە دیالۆگێکی ساکاری منداڵانە و بە پێنووسی "مریەم محەممەد کەریمی" و بە وێنەکێشیی "سەندووس کەریمی" بەرهەم هاتووە.
ئەنجومەنی ژیوای پاوە بەبۆنەی چاپی ئەو کتێبەوە ڕاگەیاندووە: "ژیوای لەو باوەڕەدایە کە قۆناغی منداڵی، بنەڕەت و ڕیشەی پێکھێنانی ژیانی مرۆڤەکانە کە لەم ڕووەوە داوا لە ھاونیشتمانییان دەکەین بە کڕین و خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ منداڵەکان، زیاتر لە ئامانجەکانمان نزیک ببینەوە".