کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرانەوەی نەخۆشخانەی سایین قەڵا بۆ جارێکی دیکەش لە ئاستی بەڵێنیدا مایەوە

11:57 - 4 گەلاوێژ 2722

نەخۆشخانەی سایین قەڵا سەرەڕای بەڵێنیی بەرپرسانی ڕێژیم کە بڕیار بوو ساڵی ١٤٠٠ کۆتایی پێ بێت و بکرێتەوە، هەتا ئێستا لە ئاستی بەڵێنیدا ماوەتەوە و هاووڵاتیان دەبێ چاوەڕوان بمێننەوە.

سەرەڕای نەبوونی نەخۆشخانەیەک لە سایین قەڵا کە بتوانێت وڵامدەری کێشە و گرفتەکانی خەڵک بێت ئەو شارە لەگەڵ کۆمەڵێک کێشەی دیکە لە بواری کەرەستە، ئیمکاناتی پزیشکی و نەبوونی کادری دەرمانیی پسپۆڕ بەرەوڕووە.

هاووڵاتییان زۆرجار بۆ کڕینی دەرمان و سەردانی پزیشکی پسپۆڕ ناچارن ڕوو لە شارەکانی دەوروبەر بکەن کە ئەوەش تێچوویەکی زۆریان بۆ هەڵدەگرێت، لە لایەکی دیکەشەوە زۆربوونەوەی ڕێژەی هاتوچۆ ئەتوانێ مەترسیی ڕووداوی هاتوچۆش زیاتر بکاتەوە.

شاری سایین قەڵا لە باشووری پارێزگای ورمێ هەڵکەوتووە و نزیک بە ٥٠ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە و یەکێک لە شارەکانی بێبەش لە بواری خزمەتگوزاری دێتە ئەژمار.