کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرماشان لە مانگی خەزەڵوەردا لەگەڵ قەیرانی قووڵی کۆرۆنا بەرەوڕوو ببووەوە

11:30 - 3 سەرماوەز 2720

لە مانگی خەزەڵوەردا ڕێژەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان ٨٠ لەسەد بەرز بووەتەوە.

دوکتور "مەحموودڕەزا مورادی" سەرۆکی زانکۆی زانستیی پزشکیی کرماشان ئاشکرای کردووە کە لە مانگی خەزەڵوەردا ڕێژەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەو پارێزگایە ٨٠ لەسەد بەرز بووەتەوە و تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا ٣٦٧ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی قسەکانی ئەو کاربەدەستە لە ماوەی مانگی خەزەڵوەردا ڕێژەی تووشبووان لەو پارێزگایە ١٠٥ لەسەد بەرز بووەتەوە.

هاوکات دوو پارێزگای ورمێ و ئیلام لەو پارێزگایانەن کە زۆرترین ڕێژەی مەرگیان بەهۆی کۆرۆناوە هەبووە.

ڕۆژی ڕابردوو ''سیما لاری'' وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران وتی، زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبووی خەوێندراو لە نەخۆشخانەکان لە حەوتووی ڕابردوودا سەر به پارێزگاکانی ئیلام، سمنان، یەزد و خوراسان بوونه کە نێونجیی ئەم پارێزگایانە بەنیسبەت نێونجیی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو جیاوازیی هەیە.

پارێزگاکانی کوردستان لە ئێستادا لە دۆخیکی مەترسیداردان و ڕۆژانە هەزاران کەس تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا دەبن و بە دەیان کەسیش گیانیان لەدەست دەدەن، بەڵام لەلایەن ڕێژیمەوە میدیایی ناکرێت.