کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرماشان کێشەکانی قووڵتر بوویەوە

13:57 - 8 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: هاتنی لافاو لە کرماشان جیا لە تەڵەفاتی گیانی زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە و ئەوەش بە کێشەی بوومەلەرزەوە زیاد بوو.

بەپێی بەراوردە سەرەتاییەکان هاتنی لاوفا نزیک بە ٥٠٠ میلیارد تمەن زیانی ماددی بەدوای خۆیدا هێناوە و بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانە دەبێت نزیک بە ٨٠٠ میلیارد تمەن بوودجە تەرخان بکرێت.

لافاو زیانێکی بە بەشی وەرزێڕی گەیاندووە کە ئەوەش نیگەرانیی وەرزێڕانی لێکەوتووەتەوە.

هاوکات لافاو زیانی بە تۆڕی بۆری  بەشی ئاوی خواردنەوەی چەندین گوندی پارێزگای کرماشان گەیاندووە کە ئەویش پێویستی بە دابینکردنی بوودجە هەیە.

هاوکات ڕێگاوبانی زۆربەی گوندەکان و شارۆچکەکان بە هۆی قوڕ و لیتە گیراوە و ڕێگای هاتوچۆ بەستراوە.

''قەنادی" بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی دادسەرای ڕێژیم لە پارێزگای کرماشان هۆشداریی بە خەڵک داوە کە هەر یارمەتییەک لە لایەن هێلال ئەحمەرەوە کۆ نەکرێتەوە و خەڵک خۆی کۆی بکاتەوە، خەڵک لەگەڵ سزا بەرەڕوو دەبێتەوە.

بارینی باران لە کوردستان و ئێراندا بەردەوامە و لە زۆربەی شارەکان دۆخی نائاسایی ڕاگەیەندراوە.