کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێنشینی لە ئێراندا بووە بە بێچارەنشینی

12:22 - 4 پووشپەڕ 2720

لە ئێران بەهۆی گرانیی لەڕادەبەدەری کرێی خانوو، بنەماڵەکان ناچارن بە دوو بنەماڵەوە یەک خانوو بە کرێ بگرن.

لە دوای گرانی و چوونەسەرەوەی کرێ خانوو و نرخی خانووبەرە لە ئێران، خەڵک بە ڕێژەیەکی بەرچاو ناچارن بە هەر دوو بنەماڵە لەنێو یەک چوارچێوەدا ژیان بەسەر بەرن.

هەر لەو پەیوەندییەدا جێگری سەرۆکی یەکیەتیی بونگاداران وتوویەتی، یاسای دوو بنەماڵە ژیانکردن لە یەک خانوودا تا ئێستا بە ئێمە ڕانەگەیەندراوە و لە ڕووی شەرعییەوە ڕێگە پێنەدراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم جۆرە ژیانکردنە لە ڕووی هەڵسوکەوت و دابونەریت و ئایینەوە پێچەوانەی ئەخلاق و ڕەوشتی خەڵکی ئێرانە و وەها کردوەیەک ئەوپەڕی قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتییە کە بەرهەمهێنەرەکەی تەنیا و تەنیا لە سیستەمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا بینراوە.

پێشتریش لە ئێراندا گۆڕخەوی، چاڵخەوی و کارتۆنخەوی بینراوە، بەڵام دوو بنەماڵە لە یەک خانوودا یەکەم جارە دەبیندرێت و بەرهەمێکی دیکەی دەسەڵاتداریی ڕێژیمی ئێرانە.