کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٠٠ کرێکار لە کانگای زێڕی "ئاق دەرە"ی شاری "تیکاب" دەر کران

16:34 - 1 سەرماوەز 2721

ڕۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، ١٠٠ کرێکار لە بەشی بەرهەمهێنانی کانگای زێڕی "ئاق دەرە" لە شاری "تیکاب" سەر بە پارێزگای "ورمێ" بە فەرمانی خاوەنکارەکە دەر کران.

ئەو کرێکارە دەرکراوانە ١٥ ساڵ ڕابردووی کارییان لەو کانگایەدا هەیە و خاوەنکارەکە وتوویەتی: "بەهۆی هاتنی وەرزی سەرما ئەو کرێکارانەم لەسەر کار لا بردوون، چونکە ئەو سەرمایە دەبێتە هۆی پێشگرتن لە بەرهەمهێنان و کاری کرێکارانی وەرزی".

بە وتەی ئەو کرێکارانە جگە لەو ١٠٠ کرێکارە ژمارەیەکی دیکەش لە کرێکاران کە ڕێژەیان دەگاتە ١٥٠ هەتا ١٧٠ کەس، کۆتایی مانگی سەرماوەز دەگەنە وەرزی پشوو و کاتی گەڕانەوەیان بۆ سەر کار وەرزی بەهارە، بەڵام هیچ گەرەنتییەک بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر کارەکانیان نییە".

کانگای "ئاق دەرە" یەکێک لە کانگا گرینگەکانی بەرهەمهێنانی زێڕ لە کوردستان و ئێرانە.