کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکاران لەلایەن ڕێژیمەوە بێڕێزییان پێ دەکرێت

16:52 - 19 رەشەمه 2719

بەپێی کورتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بە بێڕێزییەوە کرێکارەکانی ''نەیشەکەری حەوت تەپە'' سەمپاشی دەکەن.

ئەم کرێکارانە سەرەڕای دواکەوتنی حەقدەستی مانگانەیان، بە شێوەیەکی بێڕێزی و دوور لە هەر چەشنە ڕەفتارێکی مرۆڤانە لەگەڵیان هەڵسوکەوت دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تانانەت دەمامک و دەستەوانەیشیان پێ نەدراوە و لە سەرەتاییترین پێداویستیی تەندروستی بێبەرین.

ڕێژیمی ئێران مافی هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگە بەگشتی و چینی کرێکار و زەحمەتکێش بەتایبەتی پێشێل دەکات و ڕێزی هیچ تاک و کۆمەڵ و چین و توێژێک ناگرێت و خەریکی شکاندنی کەرامەتی مرۆڤەکانە.