کوردستان میدیا: دوای ئه‌وه‌ی که کۆمپانیای به‌ڵێنده‌ری جهاد توسعه خۆی له دانی مووچه‌ی کرێکارانی به‌نداوی بنیه‌ر بوارد، کرێکاران دیسانه‌وه مانیان له‌کار کردن گرت.
ماڵپه‌ڕی کۆمیته‌ی هاوده‌نگی بۆ پێکهێنانی دامه‌زراوه کرێکارییه‌کان بڵاوی کرده‌وه، ئه‌و کۆمپانیا به‌ڵێنده‌ره، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به کرێکارانی ئه‌و به‌نداوه دابوو که به زووترین کات مووچه‌کانیان پێ ده‌دات به‌ڵام ئه‌مه له حاڵێک دایه که ئه‌و به‌ڵێنییه وه‌دیی نه‌هاتووه و کرێکارانی بۆ جاری دووهه‌م مانیان گرتووه.
شیرکه‌تی جهاد توسعه وه‌ک کۆمپانیای به‌ڵێنده‌ر کاری راپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌ی ئه‌و به‌نداوه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه و ئه‌و کۆمپانیایه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ کرێکاران باش نه‌بووه و زیاتر له ٨ میلیارد تمه‌ن مووچه‌ی کرێکار و خه‌ڵکی ناوچه و سه‌رمایه‌دارانی له‌لایه.
به‌نداوی خاکیی ئازاد له ساڵی ١٣٨٤ی هه‌تاوییه‌وه به فه‌رمی له‌لایه‌ن شیرکه‌تی ئێستراتووسـه‌وه ده‌ستی به‌کار کردووه و له نزیک گوندی بنیه‌ری سه‌ر به شاری سنه هه‌ڵکه‌وتووه.
به وته‌ی چالاکانی کرێکاری و ماڵپه‌ڕی رێکخراوه کرێکارییه‌کان، ره‌وشی ژیان و مووچه‌ی کرێکارانی کورد له‌و به‌نداوانه‌دا له دۆخێکی خراپ دایه و شه‌پۆلی له‌کار ده‌رکردنیان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی پێکردووه.