لە بڕیارێکی کاربەدەستانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، کرێکارانی خۆجێیی و عەرەب لە وزەخانەی کارەبای "زەرگان" سەر بە پارێزگای ئەهواز دەر کران.
بەپێی ئەو بڕیارە ٧٠ کرێکار کە هەموویان عەرەبن لەو وزەخانەیە دەر کراون و بە جێگای ئەوان کرێکارانی ناخۆجێییان هێناوە.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەو کارە دەکات بۆ ئەوەیکە بتوانێت کۆنترۆڵی دامەزراوەکانی خۆی بکات.
بەپێی یاسا هەموو کارخانە و دامەزراوەکان دەبێ لەپێشدا لە کرێکاران و هێزی مرۆیی شار و پارێزگای خۆیان کەڵک وەربگرن، بەڵام ڕێژیمی ئێران بەپێچەوانەوە کار دەکات.
ماوەیەک پێش لە کارخانەی تەگەری "دێنا" لە سنە کاربەدەستانی ڕێژیم بەئەنقەست کرێکارانی خۆجێیی ئەو شارەیان دەر کرد و لە کرمان کرێکاریان هێنا.