کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی "سرێش ئاوا"ی قوروە بۆ شەشەمین جار دەستیان لەکار کێشایەوە

17:07 - 22 رەزبەر 2720

کرێکارانی شارەداریی لە "سرێش ئاوا"ی قوروە لەهەمبەر نەدانی مووچەکانیان بەشێوەی بەردەوام لەلایەن شارەداریی و بەجێ نەگەیاندنی بەڵێنییەکانی ئەو ئیدارەیە بەنیسبەت ئەو کیشەیەوە هەتا ئێستا نەچوونەتەوە سەر کارەکانیان.

ئەوە شەشەمین جارە کرێکارانی "سرێش ئاوا"یی دەست دەدەنە مانگرتن و دەست لەکار دەکێشنەوە.

سەرەتای مانگی گەلاوێژ ئەو کرێکارانەی شارەداری بەهۆی مووچەی وەدواکەوتوویان مانیان گرتبوو بەڵام بە بەڵێنیی جۆراوجۆر و دانی بەشێکی کەم لە مووچەکانیان کۆتاییان بە مانگرتنەکانیان هێنابوو.

بەتێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ و خراپبوونی بارودۆخی ئابووریی لە ئێران کەچی ئەو کرێکارانە مووچەی خۆیان وەرنەگرتووە.

کرێکارانی شارەداریی "سرێش ئاوا" ڕایانگەیاندووە چیتر بە بەڵێنی شارەداریی  بۆ پێدانی مووچەکانیان باوەڕیان نەماوە و لەوە بەدواوە ناچنەوە سەر کارەکانیان.