کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی "سیکلی تەرکیبی" لە ورمێ مانیان گرت

16:44 - 14 رێبەندان 2720

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەندان هەتاوی کرێکارانی "سیکلی تەرکیبی" لە ورمێ کە پێنج مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە لە بەردەم ئەو شیرکەتە بەنیشانەی ناڕەزایەتی کۆبوونەوە.

شیرکەتی سیکلی تەرکیبی ورمێ لە نزیک شاری ورمێـ"یە و لەساڵی ١٣٩٠ی هەتاویدا درایە کەرتی تایبەت.

ساڵی ڕابردوو کرێکارانی شیرکەتی "سیکلی تەرکیبی" لە ورمێ لە مانگرتنی گشتیی کرێکارانی پیشەسازی و وزە کە مانگێکی خایاندبوو بەشدارییان کردبوو.

کرێکارانی دامەزراوی "سیکلی تەرکیبی" لە ورمێ وەرزی هاوین لە بەردەم وزەخانەی "سیکلی تەرکیبی" لە ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە نەدانی حەقدەستەکانیان کۆ ببوونەوە.

ئەم کرێکارانە بە نەچوونە سەرکارەکانیان داوایان کردبوو کە چەندین مانگە حەقدەستیان پێنەدراوە .

وزەخانەی تەرکیبیی شاری ورمێ بە مەودای ٢٥ کیلۆمیترلە ڕێگای ورمێ بۆ نە‌غەدە هەڵکەوتووە.

مانگرتنی کرێکاران لە پاڵاوگە و کارگەکانی ئێران و کوردستاندا درێژەی هەیە و داوای مافەکانی خۆیان دەکەن.