کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی شاری "سەلاس باوەجانی"، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

17:58 - 5 خەرمانان 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانان کرێکاران لە شاری "سەلاس باوەجانی"، سەر بە  پارێزگای "کرماشان" کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ئەو ناڕەزایەتییانە بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بەڕێوە چووه.

زۆربەی کرێکارەکان زیاتر لە چوار مانگە حەقدەستیان پێنەدراوە و ناوێرن ناڕەزایەتیی دەربڕن.

پڕۆژەی کارگە و کارخانەکانی "سەلاس باوەجانی"، نزیک بە ساڵێکە دەستیان بە کار کردووە بەڵام کرێکاران مووچەکانیان پێنەدراوە

بەردەوام لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران، کرێکاران، بەهۆی پێنەدانی مووچە و باردۆخی نالەباری بژیوی ژیانیان ناڕەزایەتی دەردەبڕن.