
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمە بەشێک لە کرێکارانی ناوچەی سێی شارەداریی خوڕەمئاوا سەبارەت بە دواکەوتنی شەش مانگ مووچەیان و پێنەدانی بە مەبەستی مووچەکانیان، لە بەردەم پارێزگاریی ئەو پارێزگایە مانیان گرت.
"سەعید فتۆحی" شارەداری ناوەندیی "خۆرەمئاوا" بەجێی ئەوەیکە داخوازیی مانگرتووان جێبەجێ بکات پێی وتوون: "پارەکانتان لە پەیمانکاران وەربگرن"، ئەوە لە حاڵێکدایە کە پەیمانکاران ئیدعا دەکەن کە شارەداری پێیان قەرزدارە.
سەرەڕای ئەوەیکە کرێکارانی شارەداریی "خوڕەمئاوا" هیچ کات بە باشی مووچەیان پێ نەدراوە، بەڵکوو پەیمانکارانیش لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی کە کاری کرێکاران لەلایەن شارەدارییەوە بە پەیمانکاران ئەسپێردراوە بە "گرێبەستی کەم ماوەی ٩٠ ڕۆژە، دەورلێدانەوەی بیمەی کرێکاران لەلایەن پەیمانکاران، ئیزافەکاری، گرێبەستی سپی" دۆخێکی خراپیان لە بواری دابینکردنی مووچە و خزمەتگوزاریی پێویست بۆ کرێکاران دروست کردووە.
هەر لەو پەیوەندییەدا پەیمانکارانی شارەداریی شاری سنە ئیدعا دەکەن کە شارەداری بڕی ٢٥٦ میلیارد تمەنیان پێ قەرزدارە و شارەداری لە پێدانی پارەکەیان خۆ دەبوێرێت.
بەو پێیە ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمە ئەو پەیمانکارانە لە بەردەم شارەداری و شورای شاری سنە مانیان گرت.