کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی شارەداریی مەریوان ماوەی ٥ مانگە مووچەیان پێنەدراوە

12:14 - 25 بانەمەڕ 2721

کرێکارانی شارەداریی "مەریوان" لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو هەتا ئێستا مووچەیان پێنەدراوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

ئەو کرێکارانە دەڵێن لە ماوەی ئەو ٥ مانگەدا هیچ پارەیەکمان وەرنەگرتووە و لەو دۆخەی خراپی ئابووریدا بە سەختی ژیان بە سەر دەبەین.

ئەوەی لێرەدا جێگای سەرنجە ئەوەیە کە فەرمانبەرانی شارەداری مووچەی مانگانەی خۆیان بە تەواوی وەرگرتووە و تەنیا مووچەی کرێکارەکانیان بە بیانووی جۆراوجۆر ڕاگرتووە و پێیان نەدراوە.

بایەخ پێنەدان بە دۆخی ژیانی کرێکاران و ڕاگرتنی مووچەی کرێکاران لە ئێراندا پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤە.