کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی شارەداریی مەریوان چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

12:05 - 14 گەلاوێژ 2720

کرێکارانی شارەداریی مەریوان لەهەمبەر دواکەوتنی مووچەی چوار مانگی خۆیان لەبەر بینای شارەداریی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ئەو کرێکارانە لەو ناڕەزایەتییەدا ڕایانگەیاندووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە مووچەیان وەرنەگرتووە.

ئەو کرێکارانەی شارەداریی مەریوان لە نامەیەکدا بۆ شارەداری ئەو شارە نووسیویانە، ٣٥٠ بنەماڵەین، چوار مانگە هیچ بژێوییەکمان نەبووە و بارودۆخی ژیانمان نالەبارە.

هەروەها ئەو کرێکارانە ڕایانگەیاندووە: "بۆچی ئێمەتان شەرمەندەی لای بنەماڵەکانمان کردووە".

کریکارانی ناڕازی باسیان لەوە کردووە، هەموو سەرمانگێک مووچەی فەرمانبەرانی فەرمی بە شێوەی ڕێکوپێک دەدرێت، بەڵام بۆ کرێکارەکان خەزێنەکان بەتاڵن و حسێبەکان داخراون.