کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی شارەداریی پیرانشار مانیان گرت

17:57 - 22 خەرمانان 2720

کرێکارانی شارەداریی پیرانشار بەهۆی ئەوەی کە چوار مانگە لەلایەن شارەداریی ئەو شارەوە مووچەیان پێ نەدراوە، ماوەی چوار ڕۆژە مانیان گرتووە.

ئەم کرێکارانە کە مانیان گرتووە و شارەداری وڵامی داواکارییەکانیان ناداتەوە، ماوەی چوار ڕۆژە کاروباری کۆکردنەوەی زبڵ و پاک و خاوێنیی نێو شاریان ڕاوەستاندووە.

لە بەرامبەریشدا خەڵکی پیرانشار بە نیشانەی ناڕزایەتی دەربڕین، زبڵ و پاشماوەکانیان کە چەندین ڕۆژە لەلایەن شارەدارییەوە کۆ نەکراوەتەوە، لە بەردەم بینای شارەداری هەڵڕژاندووە.

شارەداریی پیرانشار هەتا ئێستا هەنگاوێکی بۆ داواکاریی کارێکارانی مانگرتوو هەڵنەگرتووە و بۆ پاک و خاوێنیی نێو شار کرێکاری ڕۆژکاریان بە جێگای کرێکارانی مانگرتوو هێناوەتە سەر کار.