کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی شارەداریی ڕوانسەر سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە

11:30 - 7 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: کرێکارانی شارەداریی ڕوانسەر کە لە دۆخێکی ناڵەباردا ژیان بەسەر دەبەن، ماوەی سێ مانگە کە موچەیان پێ نادرێت و ئەمە گرفتێکی زۆری بۆ دروست کردوون.

لەم دۆخە نالەبارەی کە بەهۆی سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەسەر خەڵکی ئێران و بەتایبەت کوردستاندا سەپاوە و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ژیانی خەڵک ئەستەمتر دەبێتەوە، هیچ ئاوڕێک لە دۆخی کرێکاران نادرێتەوە.

لەم پەیوەندییەدا، ١٠٣ کرێکاری شارەداریی ڕوانسەر، دوای تێپەربوونی سێ مانگ، تا ئێستا موچەیان وەرنەگرتووە .

ئەم کرێکارانە بەردەوام لەلایەن پەرپرسانی ئەو ناوەندەوە بەڵێنیی درۆیان پێ دەدرێت.

بێکیفایەتی و نابەرپرسایەتیی بەرپرسانی شارەدارییەکان وای کردووە کە لە ئێستادا لە زۆربەی شارەدارییەکانی ئێران، بەتایبەتی لە شارەکانی کوردستان، مووچە و حەقدەستی کرێکاران نادرێت و هیچ چاوەدێرییەکیش بەسەر ئەو کێشەیەدا ناکرێت.

کێشە و قەیران لە شارەدارییەکانی ڕێژیم لە کوردستان، ڕۆژبەڕۆژ زۆرتر دەبێت و کرێکارانی ئەم ناوەندانەش زۆرتر لە هەمیشە مافەکانیان پێشێل دەکرێت. هەروەها کێشەگەلی جۆراوجۆر لە بەڕێوەبەریی ڕێژیم لە شارەکاندا، خەڵکی وەزاڵە هێناوە.