کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی شارەداریی "گوێکتەپە" دوای ٨ ساڵ کارکردن هەڕەشەی دەرکردنیان لەسەرە

18:18 - 18 پووشپەڕ 2721

لە دوای شانۆی هەڵبژاردن لە کوردستان و ئێراندا و دوای ئەوەیکە خەڵک بە تێکڕایی ئەو هەڵبژاردنەیان بایکۆت کرد، لە شاری "گوێگتەپە"ی مەهاباد خەڵک ڕایانگەیاندبوو هەڵبژاردن بایکۆتە و کەس نابێ ناونووسی بکات و دەنگ بدات.

لە ئێستادا چەند کەسێک کە بە دەنگی ڕێژیمی ئێران وەکوو شۆرای شاری گوێکتەپە دیاری کراون زۆر ڕایانگەیاندووە کرێکارانی زەحمەتکێشی شارەداریی ئەو شارە دوای ۸ ساڵ خزمەتکردن دەر دەکەن و خزم و لایەنگرانی خۆیان لەوێ دادەمەزرێنن.

ئەو کارە بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ ئەو کرێکارانە کە لەگەڵ قەیرانی ئابووری و گرانی و بێکاری بەرەوڕوون.

بەو هۆیەوە خەڵکی شاری "گوێگتەپە" بە تێکڕایی بەو شۆرایانە کە هیچ ڕەواییەکیان نییە، ڕادەگەیەنن کە ئەگەر بیانهەوێت ئەو کارە بکەن بە توندی لەلایەن خەڵکەوە دژایەتییان دەکرێت.