کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی نانەوایی ڕەحیم خانی بۆکان دەستیان لە کار کێشاوەتەوە

12:08 - 26 جۆزەردان 2720

کرێکارانی نانەواخانەی گوندی "ڕەحیم خان" سەر بە شاری بۆکان، بەهۆی کەمبوونی مووچە و حەقدەستەکانیانەوە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.

کرێکارانی نانەوایی گوندی "ڕەحیم خان" سەر بە بۆکان، بەهۆی کەمبوونی حەقدەستەوە دەستیان لە کارەکانیان کێشاوەتەوە تا خاوەن نانەواییەکە حەقدەستەکەیان بۆ زیاد بکات.

لە بەرانبەردا خاوەن نانەواییەکەی ئەو گوندە لە جیات ئەوەی کە بە دەم داواکانی کرێکارەکانەوە بچێت لەلای دێهیاریی ئەو گوندەوە سکاڵای لەسەر کرێکارەکانی تۆمار کردووە.

لە ئێستادا خەڵکی ئەو گوندە دەبێ بۆ دابینکردنی نان بچن لە شارەوە نانی ڕۆژانەی خۆیان دابین بکەن.

حەقدەستی ئەو کرێکارانە لە ٥٠ تا ١٢٠ هەزار بووە کە بەم دۆخی نالەباری ئابوورییەوە ناتوانێت بژێویی ژیانی ڕۆژانەیان دابین بکات.