کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی ورمێ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

17:56 - 18 گەلاوێژ 2720

کۆمەڵێک لە کرێکارانی دامەزراوی "سیکلی تەرکیبیی ورمێ" ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گەلاوێژی لە بەردەم وزەخانەی "سیکلی تەرکیبی "ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە نەدانی حەقدەستەکانیان کۆ بوونەوە.

کرێکاران بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دواکەوتنی هەموو حەقدەستەکانیان لە بەردەم بەشی ئیداریی ئەم بینایە کۆ بوونەتەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

ئەم کرێکارانە بە نەچوونە سەرکارەکانیان داوایان کردووە کە چەندین مانگە حەقدەستیان پێنەدراوە .

وزەخانەی تەرکیبیی شاری ورمێ بە مەودای ٢٥ کیلۆمیترلە ڕێگای ورمێ بۆ نە‌غەدە هەڵکەوتووە.

مانگرتنی کرێکاران لە پاڵاوگە و کارگەکانی ئێران و کوردستاندا درێژەی هەیە و داوای مافەکانی خۆیان دەکەن.