![](/weney-mallperr/12644.jpg)
کوردستان میدیا: بەڕێوەبەری گشتیی شیرکەتی پوویاغەرب لە ڕێگای تاپۆی خانووی کڕیکارەکانییەوە ٦ میلیارد تمەن وامی وەرگرتووە و ئەوەش ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەو شیرکەتەی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە بڵاو بووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی پوویاغەربی کرماشان لەهەمبەرئەوەیکە بەڕێوەبەری گشتیی ئەو شیرکەتە بە تاپۆی خانووبەرەی کرێکارانی ئەو شیرکەتە وامی وەرگرتووە لەبەردەم پارێزگاریی ئەو پارێزگایە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
یەکێک لە کرێکارانی ناڕازیی ئەو شیرکەتە لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: بەڕێوەبەری گشتیی ئەو شیرکەتە ساڵی ١٣٨٠ی هەتاوی، زەوییەکی بۆ دروستکردنی خانووبەرە بۆ کرێکارانی ئەو شیرکەتە لە ئیدارەی مەسکەن و شارسازی وەرگرت، بەڵام دوای تێپەڕبوونی یەک ساڵ لەوەیکە ئێمە خانووبەرەکانمان وەرگرت، بەڕێوەبەری گشتیی بێ ئاگاداری ئێمە لە ڕێگای تاپۆی خانووبەرەکانمانەوە ٦ میلیارد تمەن وامی وەرگرتووە چوونکە ناوبراو بە بێ ئیزنی ئێمە کەڵکی لە واژۆی ئێمە وەرگرتووە و ئێمە هیچ کارێک ناتوانین بکەین.
هەنووکە دوای تێپەڕبوونی ١١ ساڵ لەو کێشەیە، بەڕێوەبەری ئەو شیرکەیە وامەکەی نەداوەتەوە و هەنووکە کرێکارانی ئەو شیرکەتە لە خانووی ڕەهندا دەژین و خاوەنی خانووبەرکانیان نین.
هەندێک لە کرێکارانی ئەو شیرکەتە دوای سکاڵا لەو بەرپرسەیان لەسەر کارەکانیان دەرکراون کە هەندێک لەو کرێکارانە ماوەی ١٧ ساڵە لەو شیرکەتە کاریان کردووە.