کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی چەندین پاڵاوتگەی نەوتی ئێران دەستیان دایە مانگرتن

13:19 - 3 پووشپەڕ 2721

لە چەندین پاڵاوتگەی نەوت لە ئێراندا کرێکاران بەهۆی نەبوونی مووچە یا لەسەر کار دەرکرانیان دەستیان داوەتە مانگرتن.

کرێکارانی شیرکەتی "دی پۆلیمێر" لە پێترۆشیمییەکانی "عەسەلوویە" دەستیان داوەتە مانگرتن.

لەو پێوەندییەدا کرێکارانی شیرکەتی "پۆڵای بووتیا" لە کرمان دەستیان داوەتە مانگرتن. هەروەها کرێکارانی شیرکەرتی "سازەی جیهان پارس، هێزەکانی کۆنسێرسیۆمی بید بڵندی کەنداوی بێهبەهان" پەیوەست بە مانگرتنەکان بوونە.

هاوکات کرێکاران لە "قشم و جاسک" بەهۆی نەبوونی مووچە و کێشەکانیان دەستیان داوەتە مانگرتن.

سەرەڕای مانگرتنی کرێکارانی نەوت و پێترۆشیمی ٧٠٠ کرێکاریش لەسەر کار دەکراون.

کرێکاران کەمیەنێکیان لەژێر ناوی "کەمپەینی ١٤٠٠" پێک هێناوە.

ئەو کەمپەینە لەلایەن کرێکارانەوە دامەزراوە کە ئەوان لەو ڕێگایەوە ویستەکانیان بە گوێی کاربەدەستانی ڕێژیم بگەیەنێن.