
لە ئێستادا کە گرانی و چوونەسەرەوەی نرخی هەموو پێداویستییەکانی ژیان لە ئێران ژیانی خەڵک بەگشتی و کرێکاران بەتایبەتی دژوارتر کردووە، کرێکارانی ڕۆژکاری فەزای سەوز لە "سنە" چوار مانگە مووچەیان لەلایەن پەیمانکارەوە پێ نەدراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەر، پەیمانکارەکان و شارەداریی سنە بە بیانووی شەپۆلێکی نوێی دامەزراندنی کرێکارانەوە چوار مانگە مووچەی کریکارانی چوار ناوچەی شارەداریی سنەیان نەداوە و هەر جارێک بە بیانوویەک مووچەکەیان وەدوا دەخەن.
ئەو کرێکارانە وێڕای مەحکوومکردنی نەدانی مووچەکەیان لەلایەن پەیمانکاران و شارەدارییەوە، خوازیاری هەرچی زووتر پێڕاگەیشتن بەو کێشەیەیان کردووە.
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو لە سەرجەم پارێزگا و شارەکانی کوردستان و ئێران کرێکاران لەهەمبەر نەدانی مووچەی چەند مانگەیان مانیان گرتووە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە.