
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" کرێکارانی کارخانەی سیمانی بۆکان ماوەی دوو ڕۆژە بەهۆی دواکەوتنی مووچە مانیان گرتووە و ناڕۆنە سەر کارەکانیان.
کاربەدەستانی ئەو کارخانەیە بیانوویان بە کرێکارانی کورد گرتووە و لە هەوڵدان کە کرێکاری تورک لە تەورێز و باقی پارێزگا غەیرە کوردەکان بۆ ئەو کارخانەیە بێنن.
دروست کردنی کارخانەی سیمانی بۆکان لە ساڵی ١٣٨٥ دەستی پێکرد و پاش ٥ ساڵ کەوتە بەرهەمهێنان و بەشێوەی ڕاستەوخۆ ٥٠٠ کەس تێیدا کار دەکەن.
لەو کارخانەیەدا بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ٤ هەزار کەس لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا لە کارخانەی سیمانی بۆکان کار دەکەن.